Sefa Şahin
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە بە بەشداری ٧٠٠ کارمەندی ئەمنیی، دەستکراوە بە ئۆپەراسیۆنی دۆزەخی رەش هەورەبروسکە-٦ی لە پارێزگای بینگۆل.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له پێناو ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز له رۆژه‌ڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له ناوچه‌كه بن، لەلایەن فه‌رمانده‌یی جهندرمەپارێزگای بینگۆل-ەوە ئۆپەراسیۆنی دۆزەخی رەش هەورەبروسکە-٦ دەستی پێ کرد.
ئاماژه بهوەیش كراوه کە ٧٠٠ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له كۆماندۆ جه‌ندرمه، تیمی تایبه‌تی جەندرمە، پۆلیسی هێزه تایبه‌ته‌كان و گوندپارێزان لە چوارچێوەی ٤٧ تیمدا به‌شدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.
هەروەها باس لەوە کراوە کە تا ئەمڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هەورەبروسکە ١-٢-٣-٤-٥دا کە لەناوخۆی وڵات درێژەیان هەیە بۆ بنبڕکردنی تیرۆر، ٢٢ تیرۆریست له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بەردەوامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌وره‌بروسكه کراوەتەوە بەشێوەیەکی پێداگرانه.