هه‌ولێر
رۆژی پێنج شه‌ممه لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
سه‌رۆكی لێژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و قسانه‌یه سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه و برینداران و شه‌هیده‌كان ده‌كرێت، له كۆبوونه‌وه‌کە ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه له‌سه‌ر شانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه به‌رچاو روونیان داینێ".
له‌لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لیوا سالار جه‌بار گوتی "هاتنمان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر داخوازی هه‌ڤاڵانی ئه‌م لیژنه‌یه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان بۆ بده‌ین سه‌باره‌ت به بریندارانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش و هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی تر به‌تایبه‌تی برینداره‌كان، له ئێستا چیان بۆ ده‌كرێت ببرینه ده‌ره‌وه و له‌داهاتووش جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه پێویسته هه‌موومان هه‌ماهه‌نگ بین".
گوتیشی "ژماره‌ی بریندارانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستی داعش شه‌ش هه‌زار کەسە هه‌روه‌ها شه‌هیده‌كانیشمان هه‌زار و 205 پێشمه‌رگه‌یه".
ئه‌و وڵاتانه‌ی برینداری پێشمه‌رگه‌ی بۆ ده‌برێت، هه‌ر یه‌كه له ئه‌ڵمانیا، توركیا، ئێران، هندوستانە.
جێگری سه‌رۆك ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لیوا سالار جه‌بار گوتی "بریندارێكی زۆرمان بۆ دێت هه‌وڵی زوو چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌ندێ بریندار هه‌یه چاوه‌ڕوان ناكه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا برینه‌كه‌ی سارێژ بێت به‌راستی ئه‌مه نابێت".
لایەنەکان هەروەها جه‌ختیان لهوهكردوه ده‌بێ راگه‌یاندن پابه‌ند بێت به پرسی پێشمه‌رگه و بریندار و شه‌هیده‌كان، چونكه مێدیا ئه‌ركێكی گرنگی له‌سه‌ر شانه.