Sangar Hamad Azeez
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارێکی دادگای باڵای یۆنان بڵاو کردەوە کە سەبارەت بە هەشت سەربازە هەڵاتووەکەی تورکیا دەریکردووە.
لە راگەیەندراوەکە تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هەشت سەربازە هەوڵیان داوە کودەتا دژ بە حکوومەتێکی دیموکراسی و هەڵبژێردراوی تورکیا بکەن و رایدەگەیەنێت، ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای باڵای یۆنان دەکەین کە رێگری دەکەن لە رادەستکردنەوەی هەشت تۆمەتبار کە بەشدارییان کرد لە کودەتا دژ بە حکوومەتێکی دیموکڕاسی و هەڵبژێردراوی تورکیا کە بەهۆیەوە ٢٤٨هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٢ هەزار و ١٩٣ی دیکەش برینداربوون ئەمە لە کاتێکدا کە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکۆماریشیان دا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یۆنان کە تا ئێستا خۆی دەدزێتەوە لە رادەستکردنەوەی تیرۆرستان لە سەرویانەوە ئەندامانی دەهەکپە-چە و پەکەکە، بەم بڕیارە جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆیان دووپات کردەوە لە خۆدزینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
هەر لە راگەیەندراوەکەی تورکیا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمجۆرە هەڵوێستانەی یۆنان، وەک دراوسێی و هاوسنوور، کاریگەری خراپ دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە و داوا دەکات بە بڕیارەکەیان دا بچنەوە.