Yusuf Aydın Deniz
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم به‌شداریی له پڕۆگرامی یادی ساڵڕۆژی جیهانیی گورمرگدا كرد و له‌وتارێكدا تیشكی خسته‌سه‌ر رۆژهڤهكان.
یڵدرم له‌باره‌ی رۆڵی توركیا له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریادا گوتی: "تورکیا تەنیا ئاوارەکان ناکاتە میوانی خۆی، هاوکات هەوڵی تەواوی خۆی خستووەتە گەر بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بێ واتایەی سووریا بەتایبەت لەماوەی ٦ مانگی رابردوودا. ئەمڕۆ ئەو هەڵوێستەی تورکیا نیشانی دەدات بووەتە بەشێک لە چارەسەریی. بەهاوبەشی سووریا و رووسیا و ئێران پێکەوە توانرا ئاگربەست رابگەیەنرێت و خوێنڕشتن بوەستێنرێت. دوای ئەوەش لەسەر ئاستی نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی تر هەوڵی بەدیهێنانی چارەسەریی هەمیشەیی قەیرانی سووریا دەدرێت بەئاراستەی بەردەوامی سەقامگیری سیاسی لەو وڵاتە".
هه‌روه‌ها یڵدرم له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی سووریاوه گوتی: "ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا، بێگومان ده‌بێته هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌رتری تیرۆر له توركیا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌ئومێده‌وه باسی له دۆخی ئابووریی توركیا كرد و گوتی: "له مانگه‌كانی داهاتوودا هه‌لی گه‌وره له‌به‌رده‌می توركیادا دەڕەخسێت. ده‌رخستنه ئابوورییه‌كانی توركیا له زۆر وڵات باشتره كه هاوشێوه‌ی ئێمه‌ن".
- "فهتۆچییهكان و جوداخوازان بوونه برا"
یڵدرم درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا و گوتی: "دوای 15ی تهمووز، فهتۆچییهكان و جوداخوازان بوونه برا، هاوپه‌یمانیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو جیهاندا ئابووریی توركیا خراپ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا كۆبوونه‌وه و هه‌رچی هه‌یانه دایاننا و تێده‌كۆشن به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئابووریی توركیا خراپ ده‌بێت ئه‌و پارانه‌ی به‌ناوی هیمهتهوه كۆیان كردووه‌ته‌وه به‌لێشاو ده‌نێرن بۆ كۆمپانیا لۆبییه‌كان. به‌ڵام با ئه‌وه‌یان له‌بیرنه‌چێت كه ئه‌م گه‌له هه‌موویان له قوڕگ ده‌رده‌هێنێته‌وه".
- گۆڕانكاریی ده‌ستوور
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووریشهوه دوا و گوتی: "لە مێژووی کۆماری تورکیادا لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ بۆ یەکەمجار گەل سەرکۆماری خۆی هەڵبژارد. رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان هەڵبژارد. ئەوەی ئێستا دەیکەن تەواوکردنی ئەم کارەیە نیوەچڵەیە. نەک شتێکی دیکە. گەل بەو شتانە پێدەکەنێت و گاڵتەی پێدەکات کە دەڵێن سیستەم و رژێم نییە 'تورکیا لەدەست دەچێت'، چونکە شتی وا نییە".
ناوبراو رایگه‌یاند، گه‌لی توركیا له‌یه‌ك كاتدا په‌رله‌مانتاران و سه‌ركۆماریش هه‌ڵده‌بژێرن.
یڵدرم گوتی: "له‌و چاكسازییه‌ی ئه‌نجامانداوه، گه‌ل له یه‌ك كاتدا نوێنه‌ران و سهركۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت. دوو زه‌رف هه‌ن له كاتی هه‌ڵبژاردندا، یه‌كێكیان سهركۆمار، ئه‌وی دیكه‌یان په‌رله‌مانتاری ئه‌و شاره. ئه‌و رۆژه سه‌ركۆماری وڵات دیاری ده‌كرێت، په‌رله‌مانی وڵاتیش دیاری ده‌كرێت. واتا ده‌سه‌ڵات به‌سندوقی ده‌نگدان ده‌ست پێده‌كات، به‌سندوقی ده‌نگدانیش ته‌واو ده‌بێت. له‌نێوان ئه‌و دوو سندوقدا ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز ده‌بێت. پاساو ناهێنێته‌وه، به‌ڵكو خزمه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌وڵ ده‌دات، كار ده‌كات، ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كات كه به‌گه‌لی داوه".
یڵدرم گوتیشی: "کۆماری تورکیا بەسەرۆکایەتی ئەتاتورکی مەزن لە ساڵی ١٩٢٣ دروستبوو و مشتومڕی رژێمی حوکمڕانی ٩٣ ساڵ بەر لە ئێستا کۆتایی پێهاتووە. تورکیا دەوڵەتێکی کۆماری، دیموکراتی، عەلمانی، یاسایی و کۆمەڵایەتییە. یەکەکانی، گەلەکەی و وڵاتەکەی یەکپارچەن و لەیەک دانابڕێنرێن. ئاڵای ئەستێرە و مانگ ئاڵامانە و پایتەختمان ئەنقەرەیە. با کەس ئەمە بۆ مەرامی سیاسیی بەکار نەهێنێت، درۆ و دەلەسە نەکات. ئەمە زۆر روون و ئاشکرایە".