Abdullah Shukur
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە بەرامبەر لایەنگران و ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە کە ئامادەی ئەنجامدانی چالاکی بە کۆمەڵن بەمەبەستی کاری تێکدەرانە بەر لە ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری تورکیا بە بیانووی پرۆتێستۆکردنی ساڵیادی دەستگیرکردنی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کینیا و ھێنانەوەی بۆ تورکیا، ٧٣٥ گومانلێکراو دەستگیر کران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھێزەکانی ئەمنی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان بەرامبەر ئەو لایەنگر و ئەندامانەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە ئەنجامداوە کە بە بیانووی پرۆتێستۆکردنی ساڵیادی دەستگیرکردنی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کینیا و ھێنانەوەی بۆ تورکیا، سەرقاڵی ئامادەکاری ئەنجامدانی چالاکی بە کۆمەڵ و کاری تێکدەرانە بوون بەر لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری تورکیا.
راشگەیەندرا کە لە ١٥٦ ئۆپەراسیۆن، ٦٨٥ گومانلێکراو دەستگیر کراون و ٥٠ کەسیش کە خۆپیشاندانیان کردووە، دەستگیر کراون. بەمەش ژمارەی ئەو گومانلێکراوانەی لە رێکەوتی ١٥ی شوبات دەستگیرکراون گەیشتووەتە، ٧٣٤ کەس.
دوای کردنەوەی پەراوی یاسایی، بە بڕیاری دادوەر، ٦١ کەس لە دەستگیرکراوان بڕیاری دەستبەسەر کردنیان بۆ دەرکراوە و ٢٢٦ کەسیش ئازاد کراون، ھاوکات کاری یاسایی بەرامبەر ٤٤٨ کەس بەردەوامە.