Abdullah Shukur
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنی یەکەکانی کۆماندۆی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی خواکورک باکووری عێراق، حەشارگەیەک خاپوور کرا کە بە شێوەیەکی چڕ لە لایەن تیرۆریستان بەکاردەھێنرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، یەکەکانی کۆماندۆی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر حەشارگەیەک لە ناوچەی خواکورک ئەنجامداوە. حەشارگەکە بە کەلوپەلەکانی ناوەیەوە خاپوور کرا.
بەپێی گرتەیەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تۆمار کراوە، دەروازەی حەشارگەکە بەھۆی تاڤگەیەکەوە داپۆشراوە و بە شێوەیەکی رێکخراوە کە گشت پێداویستییەکانی تیرۆریستان لەخۆ بگرێ.
لەو حەشارگەیەدا لە پاڵ ژمارەیەک ژوور، چێشتخانە و توالێت و چەندین کەلوپەلی پێویستی دیکەی بۆ تیرۆریستان تیادابووە.
ھاوکات جۆگەڵەیەک بە نێو ئەو حەشارگەیە تێپەر دەبێت و ئەمەش پێداویستی ئاو خواردنەوەی بۆ تیرۆریستان دابین کردووە و سیستەمی گەرمکردنەوەی ئاویش جێگەی سەرنج بوو لەو شوێنە.