Halil Demir, Şükrü Gündüz
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ – AA
له ناوچه‌ی توزڵا رۆژهەڵاتی شاری ئیستانبوڵ له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به‌سووكی خۆی كێشا به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی دیكه كه راگیرابوو.
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ADA كه گه‌شتی ئاداپازاڕی بۆ ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌دا، به‌خێرایییه‌كی كه‌م خۆی كێشا به شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا كه له وێستگه‌ی توزڵا راگیرابوو و به نیازبوو گه‌شتی ئیستانبوڵ بۆ قۆنیا ئه‌نجام بدات.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وە، تیمە په‌یوه‌ندیدارەکان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و دواكه‌وتنیش له گه‌شته‌كاندا رووی دا.