Sarp Özer
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
قایسەری – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی کە ژمارەیەک پارت بەڵێنی 'خۆڕێبەری'یان بە تیرۆریستان داوە، رایگەیاند: "خۆڕێبەری واتا دابەشبوون. ئەو فێڵەی لە مێشکیشیاندایە ئەوەیە. بەڵێنی ئەوەیان (بە تیرۆریستان) داوە. گەلەکەمان رێگە بەوە نادات و لە ١٤ی ئایار هەموو کەسێک داکۆکی لە وڵات، گەل، ئاڵا و کۆمار دەکات".
خولوسی ئاکار کە کاندیدی ئاک پارتی-یە بۆ بوون بە پەرلەمانتار لە میانی چالاکییەکدا لە شاری قایسەری بە ئاماژەدان بە پێداگیری سوپای تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا، گوتی: "تاکە ئامانجی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکانماندا تیرۆریستانن نەک گرووپە ئیتنیکییەکان. پەکەکە نوێنەرایەتی خوشک و برایانی کورد ناکات، کورد و تورک برای یەکن".
وەزیری بەرگریی تورکیا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە سەردەستەکانی تیرۆریستان هیوایان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار هەڵچنیووە و گوتی: "ژمارەیەک پارت بەڵێنی 'خۆڕێبەری'یان بە تیرۆریستان داوە. خۆڕێبەری واتا دابەشبوون. ئەو فێڵەی لە مێشکیشیاندایە ئەوەیە. بەڵێنی ئەوەیان (بە تیرۆریستان) داوە. ئەمەش لەوەوە دەردەکەوێت کە تیرۆریستان دەڵێن 'ئەگەر ئەوەی دەیڵێین ئەنجامی نەدەن، دوای هەڵبژاردن لێکی دەردەکەین. گەلەکەمان رێگە بەوە نادات و لە ١٤ی ئایار هەموو کەسێک داکۆکی لە وڵات، گەل، ئاڵا و کۆمار دەکات".