Muhammed Boztepe
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو رایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌و داعشانه‌ی لامانه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه جا با مافی هاووڵاتیبوونیشیان لێ بسێننه‌وه یان نا".
دوای به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین گرووپی پێگه‌یاندنی راهێنه‌ری ناوه‌نده‌كانی پۆلیس، سۆیلو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ده‌ستگیركردنی دوو ئافره‌تی هۆڵه‌ندی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سۆیلو باسی له‌وه كرد كه له ئیستادا له گرتووخانه‌كاندا نزیكه‌ی هه‌زار و 200 ئه‌ندامی داعش هه‌ن.
سۆیلو باسی له‌وه كرد كه به‌تایبه‌تی دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی 287 داعشیان ده‌ستگیركردووه كه به‌شێكیان ژن و منداڵن و، گوتی: "ئه‌وانه‌ی له گرتووخانه‌كانن هه‌مووی شه‌ڕكه‌ری بیانین. له هه‌مان كاتدا له ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه تیرۆریستانی شه‌ڕكه‌ری بیانیی هه‌ن. كاری جۆراوجۆر له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌وانه له‌و رێگایانه‌ی باسمانكردن هاتوونه‌ته توركیا و ده‌ستگیركراون. لێره‌دا هه‌موو تیمه ئه‌منییه‌كانمان له ئاماده باشیدان. ئه‌مانه كاتێک ده‌ستگیرده‌كرێن ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن. دوای گوازرانهوهشیان یان ده‌نێردرێن بۆ گرتووخانه‌كان یاخود ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕانه‌وه ده‌كرێن. ئێمه‌ش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌وانه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانن ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵام جیهان میتۆدێكی دیكه‌ی دیاریكردووه. ئه‌و میتۆده‌ی دیاریان كردووه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن با 'مافی هاووڵاتیبوونیان لێ دەستێنینەوە'. به‌تایبه‌تی دوای روونكردنه‌وه‌كانی دوێنێیان ده‌یانه‌وێت بڵێن 'با ئه‌وانه له‌و شوێنی كه لێین دادگایی بكرێن'. واتا ئه‌وه‌یش یاسایه‌كی نوێی نێوده‌وڵه‌تییه. با هیچ نیگه‌ران نه‌بن، ئێمه ئه‌و داعشانه‌ی لامانه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه جا با مافی هاووڵاتیبوونیشیان لێ بسێننه‌وه یان نا".