Cankut Taşdan
04 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، توانیویانە ناسنامەی دووەم تیرۆریستی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم وەزارەتەکە لە ئەنقەرە دیاری بکەن و ئەو تیرۆریستە، ئۆزکان شاهین بووە کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بووە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە، پێشتر لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوو و تاقیکردنەوەی DNA، توانراوە ناسنامەی تیرۆریستی یەکەمی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ کە لە ١ی تشرینی یەکەم و بە وڵامدانەوەی خێرای پۆلیسەکانی بەردەم دەروازەی وەزارەتەکە ڕێگریی لێکرا، دیاری بکرێت و ئەو تیرۆریستە ناوی خوازراوی "کانیڤار ئەرداڵ" و ناوی ڕاستەقینەی حەسەن ئۆغوز بووە و ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بووە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا هەروەها توانراوە ناسنامەی کەسی دووهەمیش ئاشکرا بکرێت و ئەو تیرۆریستە ناوی ئۆزکان شاهین و ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: "هێزەکانی ئەمنی بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوەکانیان. هەتا کۆتایی هاتنی دوایین تیرۆریست بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لەسەر بەرەنگاربوونەوەیان".