Muhammed Nuri Erdoğan
03 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان توانیویانە ٩٢٨ کەس بە گومانی قاچاغچییەتی چەک و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر بکەن.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ٦٤ پارێزگادا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر قاچاغچییەکانی چەک و ئەوانەی چەکی نایاسایی هەڵدەگرن بەڕێوەچوو، توانرا ٧٤٤ دەمانچە، ٢٤ تفەنگ و ٧٤ تفەنگی بێ مۆڵەتی ڕاو دەستی بەسەردا بگیرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە دەستگیر کردنی ٩٢٨ کەس لەو ئۆپەراسیۆنانەدا، ڕاشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان لە سەرانسەری تورکیا بەڕێوەچوو و ڤیدیۆی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنەکەشی بڵاوکردەوە.