Ahmet Kaplan
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
دیاربه‌كر - AA
له ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرد له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی له‌سه‌ر رێگای دیاربه‌كر-بسمیل، دوو كه‌س كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌گواسته‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر رێگای دیاربه‌كر-بسمیل له نزیك گوندی گۆكسو، بۆمبێكیان به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا ته‌قانده‌وه.
له په‌لاماره‌كه‌دا دوو كه‌س كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له ئیزمیره‌وه بۆ سێرت ده‌گواسته‌وه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیانێكی زۆر به رێگاكه‌ش گه‌یشت و به رووی هاتوچۆدا داخرا.