Sefa Şahin
04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی سەبارەت بە پێشنیازی دەستووری نوێ رایگەیاند ''بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەت، شێوە و تایبەتمەندی پێنج ماددەی یەکەم وەک خۆیان دەمێننەوە و ماددەی یەکەم تاوتوێ کراوە و لە دوایین بڕگەی ماددەکەدا هاتووە 'ناتوانرێت ئەم ماددەیە بگۆڕدرێت و ناتوانرێت داوای گۆڕینی بکرێت' ''.
دەولەت باخچەلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی سازی کرد ئامادەکارییەکانی پێشنیازی دەستووری نوێی تورکیای راگەیاند کە لە ١٠٠ ماددە پێکهاتووە.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی گوتی: "ئیدی رێککەوتن و ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ ئەرکێکی نیشتمانییە. ئەوانەی بەوە پشت لەوە دەکەن، قەیران دروست دەکەن و بە بیانووی جۆراوجۆر قسەشی لەسەر ناکەن، پێویستە لەئێستاوە ئامادەی لێپرسینەوەی دیموکراسیی بن لەبەردەم مێژوو و گەلدا".
گوتیشی: "پێکهاتەی سەرەکی دەوڵەتی تورکیا، یەک کۆمارە لەسەر بنەمای گەلی تورک. مەیل و ئاراستەی سەردەمیانە هەرچییەک بێت با ببێت، پێویستە بەرگریی لە بنەما سەرەکییەکانی کۆماری تورکیا و فەلسەفەی دامەزراندنی بکرێت".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی سەبارەت بە پێشنیازی دەستووری نوێ رایگەیاند "بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەت، شێوە و تایبەتمەندی پێنج ماددەی یەکەم وەک خۆیان دەمێننەوە و ماددەی یەکەم تاوتوێ کراوە و لە دوایین بڕگەی ماددەکەدا هاتووە 'ناتوانرێت ئەم ماددەیە بگۆڕدرێت و ناتوانرێت داوای گۆڕینی بکرێت' ".