İsmet Karakaş
03 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "تورکیای بێ تیرۆر دەبێتە جەژنی هەتاهەتایی گەلی تورک و، ئەمانەتێکی مەزنیش دەسپێردرێتە ئایندە و نەوەی پڕ لە هیوای".
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا باخچەلی باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "تورکیای بێ تیرۆر دەبێتە جەژنی هەتاهەتایی گەلی تورک و، ئەمانەتێکی مەزنیش دەسپێردرێتە ئایندە و نەوەی پڕ لە هیوای".
گوتیشی: "سەرەڕای پرۆپاگەندە ڕەشەکان، هەواڵە ناڕاستەکان، بانگەشە بێ بنەماکان، بوختان و تۆمەتە ناڕەواکان هەرگیز سازش لەسەر خەباتمان ناکەین. با کەس گومانی نەبێت کە بە پەرۆشەوە بەڵێن و بەها و ئامانجەکانی گەلی تورک هەڵدەگرین".