Sümeyye Dilara Dinçer
03 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ ئەنجام دا.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوە دەست کەوتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ هەوڵەکان بە ئاراستەی کۆتایی پێهێنان بە جەنگی ئوکراینا و ڕووسیا و ئاکامی دانوستانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە ئیستانبوڵ، قسەی لەبارەوە کرا.
لە پەیوەندییەکەدا هەروەها پرسی سووریا و دوایین دۆخی غەززە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.