Ayşe Yıldız,Sinan Özmüş
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
ئانتالیا – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ پاییز-زستان ٢٣ شەهیدی جەندرمە یونس چەلەبی، لەناو ئەو ئەشکەوتەی لەلایەن گوندپارێز، نیعمەت ئەنجو دۆزرایەوە، سێ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
سولەیمان سۆیڵو لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی هۆبەکانی دژەتیرۆر کە لەلایەن بنکەی گەشتیاریی بەلەک-ەوە رێک خرابوو، سڵاوی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی بە ئامادەبووان گەیاند.
سولەیمان سۆیڵو پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری گوندپارێز نیعمەت ئەنجو کرد کە لە میانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ پاییز-زستان ٢٣ شەهیدی جەندرمە یونس چەلەبی لە گوندەواری شرنەخ شەهید بوو و گوتی: "ئێستا سێ تیرۆریست لەو ئەشکەوتەدا لە چالاکی خراون کە لەلایەن نیعمەت-ی قارەمانەوە دۆزراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە، تیرۆریستییەکان یەک یەک لەوێ لە چالاکی دەخرێن، خوێنی نیعمەت بەفیڕۆ ناچێت و ئاگادارتان دەکەینەوە لە پێشهاتەکان".