19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
ئەنقەرە -
دوای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری عەفرین، سوپای تورکیا راگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا رایگەیاند: " سوپای تورکیا بە هیچ شێوەیەک دەست بۆ هاووڵاتیانی سڤیل، کەسانی بێتاوان، سروشت، ئاسەواری مێژوویی، ئایینی و کلتوریی نابات".
سوپای تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تویتیکی بڵآوکردەوە و، تیایدا رایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک دەست بۆ هاووڵاتیانی سڤیل، کەسانی بێتاوان، سروشت، ئاسەواری مێژوویی، ئایینی و کلتوریی نابات.
ههروهها لە بڵاوکراوەکەدا وێنەی چەند شوێنێکی موسڵ، حەلەب، رەققه و غوتهی رۆژهەڵاتی بڵاوکردەوە کە لەلایەن رژێمی سووریا و رێکخراوەکانی دیکەی تیرۆریستی لەناوبران.