Mehmet Tosun
01 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانی پیرۆز کرد.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان، ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی یەکی ئایار ڕۆژی کار و هاودەنگیی کرێکاران پیرۆز دەکەم کە لە وڵاتەکەمان و هەموو جیهاندا بەرز ڕادەگیرێت. سڵاو و خۆشەویستیمان ئاڕاستەی هەموو ئەو کرێکارانە دەکەم کە لە پێناو ڕۆزی حەڵاڵدا کار دەکەن".