Muhammed Boztepe
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی بەستەلار دەرەلاری سەر بە پارێزگای شرناخ، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چالاکی خراون گەیشتە ١٤ کەس.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەی بەستەلار دەرەلاری سەر بە شرناخ، پێنج تیرۆریست لە چالاکی خراون.
بەم پێیەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چالاکی خراون گەیشتووەتە ١٤ کەس.