Uğur Ulu,
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
بورسا - AA
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له بورسا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و، ١٦ی دیكه‌یش بریندار بوون.
پاسه‌كه كه له ئیستانبوڵه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی دیدم له پارێزگای ئایدن ده‌ڕۆیشت و، له ناوچه‌ی چاغڵایان له قه‌زای عوسمان غازی له سه‌ر رێگای ئیستانبوڵ-بورسا-ئیزمیر وه‌رگه‌ڕا.
له ئاكامدا یاریده‌ده‌ری پاسه‌كه، سهلچوك ئێرگوین گیانیان له‌ده‌ستدا. شۆفێری پاسه‌كه و ١٥ سه‌رنشینیش بریندار بوون. شۆفێری دووه‌می پاسه‌كه و ١٥ سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌یش به‌بێ برینداربوون رزگاریان بوو له رووداوه‌كه.
هه‌ر دوای رووداوه‌كه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
ئه‌و بریندارانهیش له ناو پاسه‌كه‌دا گیریان خواردبوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه رزگار كران و گه‌یاندرانه نه‌خۆشخانه.
زاندراوه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی برینداره‌كان نییه.
تیمه‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان له شوێنی رووداوه‌كه.