Hatice Şenses Kurukız,Abdullah Shukur
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
کاندیدی ئاک پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ھیچ کەسێک دەنگدەرانی کورد وەک کەوێک لەنێو جانتا نەبینێت (متمانە بەخۆتان مەکەن بەوەی کە دەنگدەرانی کورد بە تەواوی دەنگ بە ئێوە دەدەن) لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان دەنگی دەنگدەرانی کورد دەخرێتە سەر مێز و دابەش دەکرێت. من پێموایە ئەمە بێ رێزییە لە هەمبەر برا کوردەکانمان. ئێمە بەگوێرەی نەژاد خزمەت ناکەین، ئێمە خزمەت بە سەرجەم خەڵکی ئەو شارە دەکەین".
دوێنێ بینالی یڵدرم لە میانی بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی کەناڵی خەبەرتورک وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووس دیدەم ئەرسلانی دایەوە.
کاندیدی ئاک پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم لەبارەی پرسیارێک سەبارەت بە ھەڵوێستی دەنگدەرانی کورد لە ئیستانبوڵ گوتی: "ھیچ کەسێک دەنگدەرانی کورد وەک کەوێک لەنێو جانتا نەبینێت (متمانە بەخۆتان مەکەن بەوەی کە دەنگدەرانی کورد بە تەواوی دەنگ بە ئێوە دەدەن) لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان دەنگی دەنگدەرانی کورد دەخرێتە سەر مێز و دابەش دەکرێت. من پێموایە ئەمە بێ رێزییە لە هەمبەر برا کوردەکانمان. ئێمە بەگوێرەی نەژاد خزمەت ناکەین، ئێمە خزمەت بە سەرجەم خەڵکی ئەو شارە دەکەین. ھەدەپە کاندیدی نییە (لە ئیستانبوڵ)، ھەر بۆیەش داوای دەنگی دەنگدەرانی کورد دەکەم. داوای دەنگی تورکمانەکان و کۆچبەران و تورکەکان دەکەم. لەوانەیە خاوەن پێکھاتەی جیاواز بین، بەڵام ئەوە لەبیر مەکەن ئێمە لەم شارە دەژین. نیگەرانی و خۆشی و داھاتوومان ھاوبەشە".