Orhan Onur Gemici,Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەبارەت بەو رووداوانەی له میانی به‌خاكسپاردنی دایکی په‌رله‌مانتاری پێشوو ئایسەل توغڵوک-ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو روویاندا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێکۆڵینەوەی ئیداریی و دادیی و، كاروباری ده‌ستگیركردن له‌و بارەیەوە دەستیپێکردووە.
دوای به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی دانانی بەردی بناخه‌ی كه‌مپی به كۆمه‌ڵ له لایه‌ن پارێزگای ئه‌نقه‌رە، سۆیڵو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانەی لە میانی به‌خاكسپاردنی خاتون توغڵوك، دایکی په‌رله‌مانتاری پێشوو ئایسەل توغڵوک-ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو روویاندا، سۆیڵو باسی له‌وه كرد كه نیگه‌رانه به‌وه‌ی روویداوه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێداگریانه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و، گوتی: "ئێمه پێداگریانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام هۆكاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تیرۆر یه‌ك هۆكاره، ئه‌ویش یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مانه. ههڵویستێكمان نابێت كه ئه‌وه ئازاربدات و كێشه‌ی بۆ دروست بكات".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەدا کە کاری پێویست کراوە بۆ ئەنجامدانی بەخاکسپاردنێکی تەندروستانە و گوتی: ئەم رووداوانەی لە کاتی بەخاکسپاردنەکەدا بەرێوەچوون، ئێمەی نیگەران کردووە. هەر دوای رووداوەکە لەگەڵ بەرێز پارێزگاردا گەیشتینە ئەوێ، لەگەڵ خێزانەکەدا چاومان بەیەک کەوت و نیگەرانی خۆمان پێگەیاندن، پێمانگوتن کە لەوێ بەخاکی بسپێرن، ئەوانیش هەڵسەنگاندنی خۆیان کرد و لەژێر رۆشنایی رووداوەکاندا بڕیاریاندا بیبەنە دێرسم، بۆیە رێوشوێنی پێویستمان گرتۆتەبەر تاکو بیبەنە دێرسم.
سولەیمان سۆیڵو باسی لەوەکرد گوزارشتەکەی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان ''یەک وڵات، یەک نیشتمان، یەک گەل و یەک ئاڵا'' فەلەسەفەی بنەڕەتی ئەوانە و گوتی: ''ئێمە ئەمانە دەزانین، دەمەوێت دووبارە گوزارشت لە دڵتەنگیم بکەمەوە. لێکۆڵینەوە ئیداریی و دادییە پێویستەکان دەستیان پێکردووە، هەروەها کارەکانی دەستبەسەرکردن لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە''.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو کارە رێکخراو بێت، سولەیمان سۆیڵو گوتی: ''ئێستا ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی لەو جۆرە، زووە. لەگەڵ روانگەی ئێمە بۆ بابەتەکانیش ناگونجێت. با سەرەتا لێکۆڵینەوە ئیداریی و دادییەکان ئەنجامبدرێن، دوای ئەوە دەزانین چی بووە''، باسی لەوەشکرد کە چەند کەسێک بە هۆی رووداوەکەوە دەستبەسەرکراون.