Bekir Ömer Fansa
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئادانا – AA
لە ئادانا کە پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەرووی ٤٠ پلە، وەک رێزگرتنێک لە داهێنەری سپلیت ئەندازیاری ئەمریکی، ویڵس هەیڤیڵند کاریەر شیرینی دابەش کرا.
شیرنەمەنییەک لە شەقامی تورگوت ئۆزاڵ لە ناوچەی چوکورۆڤا یادی داهێنەری ئامێرێکی هاوشێوەی سپلیتی ئێستا ویڵس هەیڤیڵند کاریەری کردەوە کە لە ١٩٠٢دا دروستی کرد.
خاوەن شیرنەمەییەکە، قاسم یەرگین لە بەردەم شوێنکارەکەی دروشمی "لەم رۆژە گەرمەدا رێز لە داهێنەری سپلیت، ویڵس هەیڤیڵند کاریەر دەگرین" هەڵواسی.
یەرگین مێزێکی لەپێش شوێنکارەکەی دانابوو و شیرینی پێشکەشی ئەوانە دەکرد کە بەو ناوەدا تێدەپەڕین.