Hemın Othman Mohammed
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
له‌و نامه‌یه‌ی کە سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاراستەی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینی كردووه، داوای لێبووردنی تێدا نه‌بووه سه‌باره‌ت به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نامه‌كه‌دا نیگه‌رانی و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو و هاتووه "له كه‌موكوڕیمان چاوبپۆشن". جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ خانه‌واده‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه بووه، هه‌روه‌ها هیچ باس له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خانهوادهكهش نه‌كراوه‌ته‌وه له نامه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر سووریا، ئۆكراینا و كریمیا ناگۆڕێت و ده‌ڵێن "ده‌توانین له‌م بابه‌تانه‌دا راسته‌وخۆ گفتوگۆ بكه‌ین و بچینه ناو رووداوه‌كانه‌وه".
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له رێگه‌ی پێشهاته نوێكانه‌وه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار هه‌ڵده‌گیرێن، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر بهروبوومە كشتوكاڵییه‌كان.