Erdal Türkoğlu
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
هاتای - AA
له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه مووشه‌كێك به ئاراسته‌ی توركیادا هه‌ڵدراوه و له زه‌وییه‌كی به‌تاڵی نزیك بە بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ر سنوور له شارۆچكه‌ی یایڵاداغ سه‌ر به پارێزگای هاتای، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٢٣:٠٠ مووشه‌كێك له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌وه هه‌ڵدراوه و له زه‌وییه‌كی به‌تاڵی نزیك بە بنكه‌ی هامموت ته‌په كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌دا هاته ئاراوه له شارۆچكه‌ی یایڵاداغ و له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ر سنووریشه‌وه بیسترا.
كاربه‌ده‌ستان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشهكهکەوه سه‌ربازێك به سووكی برینداربووه و هه‌ر له‌وێدا چاره‌سه‌ری بۆ كراوه.
شاره‌زایانی سه‌ربازیی به مه‌به‌ستی دیارییكردنی جۆری مووشه‌كه‌كه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.