Necmettin Karaca
09 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2022
وان-AA
وەرزی زاووزێی ماسی دارەخ دەستیپێکردووە کە جۆرە ماسییەکی تایبەتە و لە دەریاچەی واندا دەژی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم جۆرە ماسییە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەپۆلەکانەوە مەلە دەکات و روو لە ئاوە سازگارەکان دەکات.
ماسی دارەخ لە ۱٥ی نیسان-۱٥ی تەمووز، زاووزێ دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش گەشتی بۆ ئاوە سازگارەکان دەستپێکردووە.
ئەم جۆرە ماسییە لە کاتی کۆچ کردنیدا بەهۆی مەلەکردنی بەپێچەوانەی ئاڕاستەی شەپۆلەکانەوە، دیمەنێکی دڵڕفێنی هەیە و کەسانێکی زۆر بۆ بینینی دیمەنەکە و تۆمارکردنی وێنەی یادگاری روو لەو ناوچانە دەکەن کە ماسییەکان پیایاندا تێپەڕدەبن.
یەکێک لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی وێنەی گەشتی ماسییەکان هاتووەتە ناوچەکە، ناوی گوڵشەن گیونەیە و باس لەوە دەکات کە وەک رێکخراوی وێنەگرانی گەردوونی شارۆچکەی ئەرجیش، هەوڵ دەدەن وێنەی گەشتی ماسییەکان، تۆمار بکەن و دەشڵێت: "ماسی دارەخ بۆ پاراستنی وەچەکانی روو لە ئاوە شیرینەکان دەکات و لەوێ گەرا دادەنێت. لەڕێی خۆهەڵدانەوە باز دەدات بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەی دێنە ڕێی. ئێمەش وێنەی ئەم دیمەنە سروشتیە دەگرین و دەمانەوێت هەمووان ئەم دیمەنە ناوازەیە ببینن".