Biriz Özbakır
09 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2022
ئیستانبوڵ – AA
مامۆستای تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکان، هیبا سینەم دەمیرکان کە لە باوکییەوە فێر بووە لە پاشماوە خۆراکییەکان بە رێگای تێکەڵکردن، پەیینی ئۆرگانی دروست بکات، رایگەیاند "هەموو پاشماوەکانی ماڵەوە دەخەینە ناو زەرفێک و لە بەردەرگا جێی دەهێڵین. وا دەزانین ئەو کەرەستە خاوانە کە پێی دەڵێین زبڵ لەناو دەچن، بەڵام لە راستیدا لەناو ناچن".
بەپێی راپۆرتی دەرخستەی ٢٠٢١ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەفیڕۆدانی خۆراک، ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان ٩٣١ ملیۆن تۆن خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت، لەسەدا ٦١ی ئەم بە فیڕۆدانە لە ماڵەکان، لەسەدا ٢٦ لە خواردنگەکان و لەسەدا ١٣یش لە فرۆشگاکانی خواردەمەنییە.
دەتواندرێت پاشماوەکانی خۆراک کە لە گەڵا، توێکڵی سەوزە، میوە و وشکەمیوەی کاکڵەدار، تڵتی چاو و قاوە، توێکڵی هێلکە و ئەو سەوزە و میوانە پێک دێن کە بەهۆی زۆر مانەوەیان رزیوون لە هەلومەرجی گونجاودا کۆبکرێنەوە و بە سیستەمی تێکەڵکردن بکرێنە پەینی ئۆرگانی و لەوە رزگار بکرێن ببن بە زبڵ.
هیبا سینەم دەمیرکان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بۆ یەکەمجار ئەو کارە لە ماڵەوە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە باوکیان فێربوون و ئێستاش ماڵەوەیان بەردەوامن لەسەر ئەوە و کاتێک ئەویش لە موغڵاوە هاتووەتە ئیستانبوڵ بەردەوامی بەو کارە داوە.
مامۆستای تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکان، هیبا سینەم دەمیرکان بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە پاشماوە خۆراکییەکان زبڵ نین، گوتی: "هەموو پاشماوەکانی ماڵەوە دەخەینە ناو زەرفێک و لە بەردەرگا جێی دەهێڵین. وا دەزانین ئەو کەرەستە خاوانە کە پێی دەڵێین زبڵ لەناو دەچن، بەڵام لە راستیدا لەناو ناچن".
هیبا سینەم دەمیرکان لەبارەی چۆنێتی دروستکردنی پەیینی ئۆرگانی لە پاشماوە خۆراکییەکان گوتی: "سەرەتا سەتڵێک دەهێنین. لە بەشی هەرە خوارەوەیدا سوزگییەک دادەنێین بۆ ئەوەی بە تێپەرینی کات ئاوی پاشماوە خۆراکییەکان بکەوێتە ئەوێ. بۆ هاتنەدەرەوەی ئەو ئاوەیش پێویستە بەلوعەیەک لە بەشی خوارەوەی دیوی دەرەوەی سەتڵەکە دابنێین. سەری سەتڵەکە دادەخەین بۆ ئەوەی هەوای بۆ نەچێت. سەرەتا کەلوپەلی کاربۆن لەسەر سوزگییەکە دادەنێین دواتر پاشماوە خۆراکییەکانی لەسەر دادەنێین و شلەمەنییەکە دەگوشین. دوای دانانی پاشماوە خۆراکییەکان دیسانەوە بە کەلوپەلی کاربۆن دایدەپۆشین. دوای پڕکردنی سەتڵەکە، سەری سەتڵەکە دادەخەین و تا ١٥ رۆژ نایکەینەوە. ئیدی پرۆسەی بە پەیینبوونی پاشماوە خۆراکییەکان بەدی دێت و لە میانی ئەو ١٥ رۆژەدا، بەردەوام دەبین لە کردنەوەی بەلوعەکە بۆ رۆیشتنی ئاوی پاشماوە خۆراکییەکان. ئەو ئاوە زۆر گرنگە و وەک پەیینی شل وایە".
هیبا سینەم دەمیرکان تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە دەکرێت ئەو پەیینە ئۆرگانییە بۆ گوڵ و گوڵزار، باخ و باخچەی ماڵان بەکاربهێندرێن.