Kaan Bozdoğan
19 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ١٩ی ئایار یادی ئەتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی ١٩ی ئایار یادی ئەتاتورک لە گەلی تورک و گەنجان دەکات.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "گەنجانمان تەنیا هەر وەک تەلارسازانی داهاتوو نابینم، بەڵکو وەک هێزی بزوێنەری وەرچەرخان دەبینم، لە دڵەوە باوەر وایە گەنجانی تورک بە وزە و ئیرادە و خەونەکانی کە میراتی شارستانییەتمان لە دڵیاندا هەڵگرتووە، جێ پەنجەی خۆیان لەم سەردەمەی تیایدا دەژین و 'سەدەی تورکیا' بەدیدێت جێدەهێڵن. لە کاتی بنیاتنانی ئایندەی تورکیادا هەر کێشەیەک کە وزەی گەنجانمان بەفیڕۆ بدات و سەرچاوەکانی وڵاتەکەمان بە گفتوگۆی بێ ئەنجام بەفیڕۆ بدات چارەسەری دەکەین و بۆ هەمیشە نایهێڵین".
ڕاشیگەیاند: "بە هەموو هێز و توانامانەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی بەڵێنەکەمان بەجێبگەیەنین کە جێهێشتنی وڵاتێکی خوشگوزەرانە بۆ گەنجانمان کە پڕ بێت لە ئاشتیی و ئارامیی و خاوەنی تەکنەلۆجیای بەرز بێت. لە پێناو ئاشکرا کردنی توانا و لێهاتوویی گەنجانماندا لە هەموو بوارێکدا دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنین هەر لە زانستەوە هەتا هونەر، لە وەرزشەوە هەتا کشتوکاڵ، لە دیپلۆماسیەتەوە هەتا تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی و، لە پێناو جێبەجێکردنی تورکیایەکی گەورە و بەهێزدا لەگەڵ گەنجانماندا بەیەکەوە دەست لە ناو دەست ڕێدەکەین".