Mümin Altaş
19 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون ڕایگەیاند: "باوەڕی تەواومان هەیە کە ئەمڕۆ بە ڕابەرایەتیی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە دیدگای سەدەی تورکیا گەنجانمان بە زانست، عیرفان، ڕەوشت و خۆبەخشی ئەم گەشتە پیرۆزە زیاتر بەرەوپێش دەبەن".
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی بڵاویکردەوە، ئاڵتوون ئاماژەی بەوە کرد ١٩ی ئایاری ١٩١٩ ئەو ڕۆژە بوو کە گەل سەرلەنوێ پێداگریی بۆ سەربەخۆیی و ئایندە لەسەر شانۆی مێژوو نەخشاند.
ئاڵتوون باسی لەوە کرد لە پێناو ئەوەی ئەم ڕۆژە واتادارە بە درێژایی مێژوو بەرز ڕابگیرێت بە گەنجان سپێردراوە و، کە بووەتە ئامڕازی بەرپرسیارێتیی و هۆشیاریی بۆ نەوەی نوێ و، گوتی: "باوەڕی تەواومان هەیە کە ئەمڕۆ بە ڕابەرایەتیی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە دیدگای سەدەی تورکیا گەنجانمان بە زانست، عیرفان، ڕەوشت و خۆبەخشی ئەم گەشتە پیرۆزە زیاتر بەرەوپێش دەبەن".