Cüneyt Çelik,İlhami Erkılıç,Günay Nuh,Abdullah Söylemez
21 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان و ئاگری لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
شەوی رابردوو لە پارێزگای ئەرزەڕۆم پلەی گەرما دابەزی بۆ یەک پلەی ژێر سفری سەدی، بەهۆی سەرماوە جامی ئۆتۆمبێلەکان سەهۆڵیان گرت و سەهۆڵبەندان لە هەندێ رێگاوبان دروست بوو.
هاوکات تەم باڵی بەسەر چەند ناوچەیەکی باکووری شارەکەدا کێشا.
- قەرس
دوای بارینی بەفر لە پارێزگای قەرس کە لە رۆژانی رابردوودا کاریگەر بوو، کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشا.
پلەی گەرما لە شارەکەدا، شەوی رابردوو دابەزی بۆ ٤،٥ ژێر سفری سەدی، بەو هۆیەشەوە جامی ئۆتۆمبێلەکان سەهۆڵی گرت و گژوگیا و درەختەکان زوقمیان گرت.
هەندێک لە شۆفێرەکان بە داپۆشینی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەستن پاراستنیانن.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان کە پلەی گەرما لە شەودا تا چوار پلەی خوار سفری سەدی دابەزی، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد.
هەروەها بەهۆی سەرماوە جامی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پارک کرابوون سەهۆڵ و لقەی درەختەکانیش زوقمیان گرت.
- ئاگری
لە پارێزگای ئاگری سەرماوسۆڵە و تەم کاریگەرە.
پلەی گەرما کە لە شەودا لە شارەکە بۆ ٢،٥ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزی لە هەندێ ناوچەدا سەهۆڵبەندانی دروست کرد.