Abdullah Söylemez
19 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
ئاگری - AA
تەمێکی چڕ لەسەر رێگای ئاگری-ئەرزەڕۆم و ئاگری-وان کاریگەری خراپی لەسەر هاتوچۆ دروست کردووە.
بارانی وەرزی کە ناو بە ناو لە ئاگری کاریگەربوو، کاتەکانی بەیانی تەمێکی چڕی دروست کرد.
دوای ئەو تەمە چڕەی ناوچەکەی گرتەوە، مەودای بینین دابەزی و شۆفێرانی تووشی کێشە بوون لە هاتوچۆ کردندا.
شۆفێران لەسەر رێگای ئاگری-ئەرزەڕۆم و ئاگری-وان بەهۆی دروستبوونی تەمەوە ئاستەنگیان بۆ دروست بوو.
لە رێگەی کامێرای مۆبایلەوە دیمەنی لەوەڕاندنی رانەمەڕەکان لە کوێستانەکاندا لەلایەن شوانەکانەوە لەو کەشوهەوا باراناویەدا تۆمار کرا کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.