Şerife Çetin,Rewa Mahmood Hasan
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
بڕۆکسل - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت، مارک ئیسپەر کۆبوویەوە.
خولوسی ئاکار کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بڕۆکسلە لە بارەگای گشتی ناتۆ کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ مارک ئیسپەر ئەنجامدا.
دوای دەستنیشانکردنی بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت ئەمە یەکەمجارە ئاکار و ئیسپەر کۆدەبنەوە، چاوەڕوان دەکرێت هاریکارییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و کێشەی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی ئەمنی تاوتوێ بکەن.