Sarp Özer,1 23
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
نیكۆسیا – AA
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی كۆماندۆكانی كۆماری توركی قوبرسی باكوور له ناوچه‌ی داخراوی ماراش، وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "وه‌ك وڵاتێكی دڵنیاییده‌ر بێكه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان هه‌ڵستاوین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه. پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت كه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ سوپای توركیا له دوورگه‌كه بێت".
خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوپای توركیا له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ كۆماری توركی قوبرسی باكوور به‌رده‌وامن له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ئه‌و وڵاته. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیرێكی به‌رگری توركیایه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئاستبه‌رزه‌كانی سوپا بۆ كۆماری توركی قوبرسی باكوور له مێژوودا.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی كۆماندۆكانی كۆماری توركی قوبرسی باكوور له ناوچه‌ی داخراوی ماراش، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "وه‌ك وڵاتێكی دڵنیاییده‌ر بێكه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان هه‌ڵستاوین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه. پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت كه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ سوپای توركیا له دوورگه‌كه بێت. تاكه ئامانجمان پاراستنی ئاسایش و مانه‌وه‌ی خوشك و برا توركهكانمانه له قوبرس كه به‌شێكی دانه‌بڕاون له ئێمه. له‌و پێناوه‌یشدا چیمان له‌ده‌ست بێت درێغی ناكه‌ین".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێداگیرانه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی په‌كه‌كه و فه‌تۆ.