Hüseyin Burak Demirer
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، شەوی رابردوو دوو یاری هاوکات بەڕێوەچوو.
لە یارییەکدا هەردوو یانەی بەنفیکای پورتوگالی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی رووبەڕووی یەک بوونەوە، یارییەکە کە لە یاریگای یانە پورتوگالییەکە بەڕێوەچوو بە سەرکەوتنی لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.
گۆڵەکانی لیڤەرپوول لەلایەن یاریزانان کۆناتی لە خولەکی ١، مانی لە خولەکی ٣٤ و دیاز لە خولەکی ٨٧ی یارییەکە تۆمار کرا.
تاکە گۆڵی یانەی بەنفیکاش لە خولەکی ٤٩ی یارییەکە لەلایەن یاریزانی ئوروگوایی، نونێز تۆمار کرا.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی مانچستەر سیتی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە رێگەی یازیزانی بەلجیکی، کوین دی بروین لە خولەکی ٧٠ تۆمار کرا.
دوا بە دوای ئەنجامدرانی یاریی گەڕانەوە کە بڕیار وایە لە ١٣ی نیسان بەڕێوە بچێت، ئەو یانانە ئاشکرا دەبن کە سەردەکەون بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی.