ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا (یورۆ ٢٠٢٠)دا، دووەم یاری لە کۆمەڵەی سێیەم ئەنجامدرا.
لە یارییەکەدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا بووەوە.
یارییەکە لە یاریگای یۆهان کرەیف ئەرینا لە شاری ئەمستردام پایتەختی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای رووبەڕووبوونەوەکەدا و لە خولەکی ١١دا یاریزان مەمفیس دێپای گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژارەی هۆڵەندا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەم و لە خولەکی ٦٧دا یاریزان، دەنزل دومفرییەس گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٢ کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنەش هۆڵەندا، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و دوابەدوای ئیتاڵیا و بەلجیکا بووە سێیەم هەڵبژاردە کە سەرکەوتنی بۆ یارییەکانی کۆتایی خولی ١٦ی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، مسۆگەر کردبێت.