Abdulkadir Karakaya
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
جامی ٢٠٢١ی ئەمریکا (Copa America) بۆ جاری ٤٧مینە کە لەلایەن کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین (CONMEBOL) رێکخرا.
لە دووەم یاری گرووپی یەکەمی جامەکەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوروگوای بووەوە.
لە خولەکی ١٣ی یارییەکەدا یاریزان، گیدۆ رۆدریگەز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەرجەنتین تۆمار کرد.
لە خولەکەکانی دواتری یارییەکەدا هیچکام لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی ٠-١ کۆتاییهات.
ئەرجەنتین، دوابەدوای ئەنجامی یەکسان لە رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی شیللی بۆ جاری دووەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ژمارەی خاڵەکانی بۆ چوار خاڵ بەرز کردەوە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان گرووپیشدا هەڵبژاردەی شیللی رووبەڕووی یانەی بۆلیڤیا بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی شیللی کۆتاییهات.
بڕیاریشە لە رۆژی دووشەممە ٢١ی حوزەیراندا هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ڤەنزوێلا- ئێکوادۆر و کۆڵۆمبیا- پیرۆ رووبەڕووی یەک ببنەوە.