Heman Hussein Yaseen
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2020
هەولێر - AA
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە درێژەی رێکارەکانی پشکنین بۆ گومانلێکراوان، کەسێکی دیکە لە ھەرێمی کوردستان لە پشکنینەکەی دەرچووە کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-١٩ یە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، ئەو کەسە تەمەنی ٧٠ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و دوای نەخۆش کەوتنی و سەردانی پزیشک گومانی لێکراوە و دواتر پشکنینی بۆ کراوە و دەرچووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئێستا لە ھەرێمی کوردستان شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-١٩ تۆمارکراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.