Sarmand Hameed
03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٣٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(COVID-19) ی لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٣٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان ١٢ پیاو، ١٥ ئافرەت و شەش منداڵن.
ئاماژە بەوەشداوە کە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبوویەکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن تووشبوونە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە هەر ٣٣ تووشووەکە دانیشتووی ناوی شاری دهۆک-ن.