Gülşen Topçu
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
به‌یروت - AA
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌یروت ئه‌لیزابێس هۆڵزهاڵ ریچارد رایگەیاند: "له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكی USS RAMAGE، هه‌ڵگری په‌یامێكی سیاسییه".
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی LBC لوبنانی، شه‌وی رابردوو كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكی USS RAMAGE له‌به‌نده‌ری به‌یروت له‌نگه‌ری گرتووه.
جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه فه‌رمانده‌ی هێزی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مریكا جه‌یمس ماڵۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی لوبنانیدا له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا ریچارد لهڕوونكردنهوهیهكیدا رایگه‌یاندووه، "له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكی USS RAMAGE، هه‌ڵگری په‌یامێكی سیاسییه"، به‌ڵام زانیاریی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌وه نه‌داوه.
ریچارد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای لوبنان ته‌نها به هاوكارییه‌كانی واشنتۆنه‌وه سنووردار نییه و هاتنی ئه‌و كه‌شتییه ده‌ریده‌خات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشتووه‌ته ره‌هه‌ندێكی دیكه.