Kasım İleri
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن – AA
هه‌زاران كه‌س له واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له‌باره‌ی بڕیاری ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به ناچاركردنی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایانەی کە ١٠٠ کرێکار بەرەو سەرەوە کاری تیادا دەکەن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
خۆپیشانده‌ران به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمی "نه‌خێر بۆ زۆره‌ملێی" تا میۆنۆمێنتی ئابراهام لینكۆڵن رێ‌یان پێوا.
خۆپیشانده‌ران دروشمه‌كانی "حكوومه‌ت جه‌نگی دژبە گه‌ل هه‌ڵگیرساندووه"، "نه‌خێر بۆ زۆره‌ملێی"، "ئازادی پزیشكی بۆ سه‌ربازانمان" و "ڤاكسینی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی جۆ بایدن"یان به‌رز كردبووه‌وه.
چه‌ندین پزیشكیش به‌شداریان له خۆپیشانداكهدا كرد.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج ئه‌وه بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران ده‌مامكیان نه‌به‌ستبوو.
له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووی نه‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له فه‌رمانێكدا له چواری تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ ده‌ری كرد وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ کرێکارانی ئەو کۆمپانیایانەی کە ١٠٠ کرێکار بەرەو سەرەوە کاری تیادا دەکەن كرده ناچاری و چواری كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢یشی وه‌ك دوا وادە بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره دانا.