Cüneyt Karadağ
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2022
به‌رلین – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز رایگه‌یاند كه جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ئۆكراینا، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ئه‌ورووپا.
ئۆلاف شۆڵتز له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا به رۆژنامه‌ی "Süddeutsche Zeitung"ی راگه‌یاندووە "له دۆخێكی زۆر جیددیداین. ناكرێت چاو بپۆشرێت له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار سه‌رباز و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی رووسیا له‌سه‌ر سنوور لەگەڵ ئۆكراینا. ئه‌مه پاساوهێنانه‌وه‌یه‌كی ژیرانه نییه. ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ئه‌ورووپا".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه رووسه‌كان پێشلكاری زۆر ده‌كه‌ن له كریمیا و مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا به‌رده‌وامه.
ئۆلاف شۆڵتز جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له به‌رنامه‌دا نییه، وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا به‌شداری له ناتۆدا بكه‌ن.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیاش بۆسه‌ر ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه دا له ئه‌گه‌ری هێرشێكی سه‌ربازیی، رووسیا زیانی ماددی زۆر گه‌وره‌ی پێ ده‌گات.