Gamze Türkoğlu Oğuz
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
ئەنقەرە- AA
کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆئتنیک لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکیان خستوەتەڕوو کە نیشانی دەدات ئەو ڤاکسینەی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) بەرهەمیان هێناوە دەتوانێت ڤایرۆسەکانی "E484K"و "N501Y" لاوازبکات کە سەرەتا لە بەریتانیا و کۆماری باشووری ئەفریقا سەریانهەڵدا.
لە لێکۆڵینەوەکەدا دوو ژەمی ڤاکسینی فایزەر-بایۆئتنیک بە ماوەی سێ هەفتە بۆ ٢٠ کەسی تووشبوو بە دوو جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بەکارهێندراوە.
دوای دوو بۆ چوار هەفتە لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کە پشکنین بۆ تووشبووەکان کراوە و دەرکەوتووە ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە.
هەوڵەکانیش بۆ بەرەوپێشبردنی ڤاکسینەکان و دۆزینەوەی رێگایەک بۆ لەناوبردنی ئەو دوو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بەردەوامن.