Ruslan Rehimov
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
باكو - AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێف سەبارەت ئه‌و پێكدادانه‌ی کە دوێنێ له‌سه‌ر سنوور لەگەڵ ئه‌رمینیا رووی دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی وڵاتەکەی كۆكرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیران، عه‌لی ئاسادۆڤ و وه‌زیری به‌رگریی، زاكیر حه‌سه‌نۆڤ و وه‌زیری ناوخۆ، ڤیلایه‌ت ئه‌یڤازۆڤ و به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌شدارییان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئازه‌ربایجان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، دواتر ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌لمار مهمهدیارۆڤ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی رووسیا لە گرووپی مینسك سەربە رێكخراوی هاریكاری و ئاسایشی ئه‌ورووپا، ئیگۆر پۆپۆڤ و نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی هاریكاری و ئاسایشی ئه‌ورووپا، ئاندرێژ کاسپرزیک ئه‌نجامداوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌لمار مهمهدیارۆڤ زانیاری له‌باره‌ی پێكدادانه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو و ئه‌و گێچڵگێڕیه نوێیه‌ی ئه‌رمینیای به كرده‌یه‌كی په‌لاماردان ناوزه‌ندكردووه.
ئه‌لمار مهمهدیارۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌رمینیا به‌و گێچهڵكردنهی ئه‌م دواییه‌ی ئامانجی ئه‌وه‌یه وڵاتی سێیه‌م بێنێته نێو پێكدادانی ئه‌رمینیا-ئازه‌ربایجان و خۆی دووربخاته‌وه كه كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌رمینیا.
دوێنێ سوپای ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی تۆوز تۆپبارانی پێگه‌كانی ئازه‌ربایجانی كرد و هه‌وڵی هێرشكردنی دا، به‌ڵام كاتێک سوپای ئازه‌ربایجان بهرپهرچیدایهوه زیانی گیانیی لێكهوتهوه و پاشه‌كشه‌ی كرد.
له پێكدادانەکەدا، چوار سه‌ربازی ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان پله‌ی ملازمی یه‌ك بوو، چواری دیكه‌یش برینداربوون.