Abdullah Aşıran,Muhammet Ali Kemal
18 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2019
ئوترێخت- AA
گومانلێکراوی ھێرشه چەکدارییەکەی ھۆڵەندا دەستگیر کرا.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئوترێخت، یان ڤان زانن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی پۆلیس و داواكاری گشتیی‌دا ئه‌نجامیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گومانلێكراوی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی گۆره‌پانی ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می شاری ئوترێخت، گۆكمه‌ن تاش ده‌ستگیركراوه.
گوته‌بێژی پۆلیس، رۆب ڤان بریی، ئاشكرایكرد له ژێر رۆشنایی زانیارییه‌كی نوێ كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، گومانلێكراوه‌كه ده‌ستگیركراوه.
یان ڤان زانن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێشتا هۆكاری هێرشه چه‌كدارییه‌كه دیار نییه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هاوسۆزی كه‌سوكاری قوربانییان و پشتیوانیی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له رووداوه‌كه‌دا برینداربوون.