Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، نه‌یتوانی به‌ر به ڤیتۆكهی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ بگرێت له‌باره‌ی پرۆژه یاسای راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه.
پرۆژه یاساكه كه پێشنیاری رێگرتن ده‌كات له فرۆشتنی چه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به سعوودیه، سێ‌جار له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگدانی له‌سه‌ر كرا.
له ده‌نگدانه‌كاندا ئه‌نجامی 40 به‌رامبه‌ر 45، 39 به‌رامبه‌ر 45 و 41 به‌رامبه‌ر 46 به‌ده‌ست هات و 15 سیناتۆریش ده‌نگیان پێ نه‌دا. به‌و ئهنجامانهیش زۆرینه‌ی ره‌های دوو له‌سه‌ر سێ به‌ده‌ست نه‌هات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤیتۆکەی تره‌مپ. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌نجوومه‌نی پیران نه‌یتوانی رێگری له ڤیتۆكهی تره‌مپ بكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌فته‌ی رابردوو بۆ جاری سێیه‌م ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی ڤیتۆ كرده‌وه كه پێشنیازی رێگریگردن ده‌كات له فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له یه‌مه‌ن كه پێشتر له لایه‌ن كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یه‌وه ره‌وانه كرابوو.