Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
ئیدلب-AA
حکوومەتی ئۆکراینا لە رێگەی رێكخراوی ئه‌لئه‌مین بۆ هاوكاریی مرۆیی کە بنکەکەی لە سووریایە دوو بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی بۆ شارۆچكه‌ی عەفرین لە باکوری رۆژئاوای سووریا نارد کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانی بەرکەوتووە.
بەهۆی بوومەلەرزەكانی ٦ی شوباته‌وه كه چهقهكهی له قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بوو، ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا به‌ره‌وڕووی وێرانکارییەکی گەورە بوونه‌وه.
رێکخەری رۆژنامەوانی رێكخراوی ئه‌لئه‌مین، یاسر ته‌ره‌ف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، حکوومەتی ئۆکراینا یه‌ك بارهەڵگر سه‌به‌ته‌ی خۆراک و پاكێجی مادده‌ی پاككردنه‌وه و دوو کۆنتێنەری لەسەر بارهەڵگرێكی دیكه بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە لە شارۆچکەی جندرێس له عەفرین ناردووە.
یاسر ته‌ره‌ف گوتیشی: "سێ هەزار سه‌به‌ته‌ی خۆراک کە رۆن و ئاوی تەماتە و وشكهیان تێدایه و دوو هەزار پاکێجی مادده‌ی پاككردنه‌وه بەسەر قوربانیانی بوومەلەرزەكهدا دابەشدەکەین".
تەرەف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومەلەرزە کە لە ناوەندی مانه‌وه‌ی کاتی‌دا دەژین، سوودمەند دەبن لەو هاوکارییانەی کە دەگەنە شارۆچکەی جندرێس.