Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێک لە پارێزگای حومس ناوەڕاستی سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی رژێمی ئەسەد "سانا" لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاوی کردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کاتژمێر ٠٠:٣٥ بەکاتی ناوخۆی سووریا، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵاتی لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر چەند خاڵێک لە پارێزگای حومس و گوندەوارەکەی.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "سستەمی بەرگریی ئاسمانییمان بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و ژمارەیەک لەو مووشەکانەی خستووەتەخوارەوە. زیانی ماددی کەوتووەتەوە و پێنج سەربازیش برینداربوون''.
بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.
لە پارێزگای حومس و گوندەوارەکەی جگە لە سوپای رژێم، هێزی گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵا جێگیرکراون.
رژێمی ئەسەد بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لە ٣١ی ئاداردا، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە هێرشی ئاسمانیی کراوەتەوە سەر خاڵێک لە دیمەشق.
ئیسرائیل له دهستپێكی جهنگی ناوخۆیی سووریا له ٢٠١١هوه، ناو بە ناو هێرش دهكاته سهر خاڵه سهربازییهكانی گرووپهكانی سهربه ئێران و رژێمی بهشار ئهسهد.