Barış Seçkin
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
رۆما – AA
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی حکوومەتی خۆجێیی هه‌زار و ١٩٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له ئیتاڵیا ده‌ستی پێ كرد.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا، نزیكه‌ی ١٢ ملیۆن ده‌نگده‌ر ناویان تۆمار كراوه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌و ناوچانه و هه‌ڵبژاردنه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئەمڕۆ به كاتی خۆجێی ده‌ستی پێ كردووه و تا كاتژمێر ٢٣:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت، سبه‌ییش له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و تا كاتژمێر ١٥:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ناوچانه‌ی کە هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ریه‌ك له رۆمای پایته‌خت، میلانۆ، ناپۆلی، تۆرینۆ و بۆلۆنیا-ن.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رانی حکوومەتی خۆجێی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دیاریی ده‌كرێن.