Mücahit Aydemir
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل بۆردومانکردنی چەند ئامانجێکی "گومانلێکراوی" لە سووریا راگەیاند.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرەعی لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە کە لە نزیک ناوچەی سەربازیی لە بەرزاییەکانی جۆلان چەند گومانلێکراوێک بەدیکراون.
ئەدرەعی رایگەیاند "هێزە (چەکدارەکانمان) تۆپهاوێژەکانی بەکارهێنا بۆ دوورخستنەوەی گومانلێکراوان. گومانلێکراوەکانیش کشانەوە بۆ خاکی سووریا".
ئیسرائیل له دهسپێكی جهنگی ناوخۆیی سووریا له ٢٠١١هوه ماوه ماوه بە بیانووی هەڵدانی مووشەک بۆ خاکی وڵاتەکەی لە سووریا و بەرزاییەکانی جۆلانەوە، هێرش دهكاته سهر خاڵه سهربازییهكانی گرووپهكانی سهربه ئێران و رژێمی بهشار ئهسهد.
هەرچەندە حکوومەتی تەل ئەبیب زۆرێک لەو هێرشانە لە ئەستۆ ناگرێت، بەڵام حکوومەتی سووریا و هەروەها رووسیا پێداگرن لەسەر ئەوەی ئیسرائیل لە پشت ئەو هێرشانەوەیە.
ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ئێستا بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکردووە کە بەشێکە لە خاکی سووریا.