Yosra Ouanes
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
تونس - AA
ئەوە راگەیەندرا کە دادگای تونس بڕیاری داوە ھەریەک لە سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزە و سەرۆکی پەرلەمان راشید غەنوشی و سەرکۆماری پێشووی تونس، مونسیف مەرزوقی، بە تۆمەتی "ئەنجامدانی پێشێلکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا"، رەوانەی دادگا بکرێن.
ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی تونس، راگەیەندراوی نووسینگەی زانیاری و راگەیاندنی دادگای مافەکانی تونسی پایتەختی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیار لەسەر رهوانه كردنی ١٩ کەس کە ھەریەک لە؛ غەنوشی، مەرزوقی، سەرۆکی پارتی دڵی تونس، نەبیل کاروی، وەزیری بەرگریی پێشوو عەبدولکەریم زوبەیدی، لە سەرۆکوەزیرانە پێشووەکانیش؛ ئیلیاس فەخفاخ، یوسف شاھید، مەھدی جومعە و حەمادی جیبالی لە نێویاندایە بە تۆمەتی " ئەنجامدانی پێشێلکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا"، بۆ بەردەم دادگا، دراوە.
جگە لەوە لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەوانەی بڕیاری رهوانهكردنیان بۆ بەردەم دادگا دراوه، تۆمەتی "ئەنجامدانی بانگەشەی نایاسایی" لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە و "بەردەوامیدان بە بانگەشەی ھەڵبژاردن لە کاتی قەدەغەکردنی بانگەشەدا"، ئاراستە کراوە.